ھێزە عێراقیەکان کۆنترۆڵکردنەوەی سەرجەم بەشی خۆرھەڵاتی شاری موسڵیان راگەیاند. وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە لەو ئۆپراسیۆنەدا تیرۆریستانی داعش گورزی کاریگەرییان بەرکەوتووە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق یەکە سەربازییەکان دەستیان کردووە بەھەڵگرتنەوەی بۆمبەکان و پاککردنەوەی بیناکان و کردنەوەی رێگەوبانەکان و چەندین خاڵی سەربازیشیان لەو بەشەی شارەکەدا بڵاوکردۆتەوە بۆ لەباربردنی ھەر ھەوڵێکی تیرۆریستان کە لەئێستادا لە دۆخێکی دەرونی نالەباردایە.
ھەر ئەمرۆش ھێزە عێراقیەکان چوونە ناو گەرەکی رەشیدییە لە میحوری باکوری بەشی خۆرھەڵاتی موسڵ کە دوایین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش بوو، توانیان ئەو بەشەی شارەکەش لە داعش پاک بکەنەوە.
پێشتریش فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری عێراق رزگارکردنی سەرجەم بەشی خۆرھەڵاتی موسڵی راگەیاندبوو دوپاتیشی کردبۆوە پلانی پێویست دارێژراوە بۆ رزگارکردنەوەی بەشی خۆرئاوای شارەکە.
فەریق روکن تاڵیب شغاتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی فەرماندە مەیدانیەکانی ھێزی دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەشکردبوو لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارەکەدا ھێزەکانیان ٣٠٠ ئوتومبیلی بۆمبرێژکراویان پوچەلکردۆتەوەو ٣٣٠٠ تیرۆریستی داعشیشیان کوشتووە.
٢٣ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢٠:٤٤
News ID: 806875
ھێزە عێراقیەکان کۆنترۆڵکردنەوەی سەرجەم بەشی خۆرھەڵاتی شاری موسڵیان راگەیاند. وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە لەو ئۆپراسیۆنەدا تیرۆریستانی داعش گورزی کاریگەرییان بەرکەوتووە.